سه‌ركوتی ناڕازییان به‌ حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌دعه‌لی تاهێری

519
مه‌ئمورانی ئینتیزامی رژیم به‌ هێرش كردنه‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام له‌دژی محه‌مه‌دعه‌لی تاهێری له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری رژیم كۆببوونه‌وه‌، سه‌ركوتیان كردن.به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ جه‌ریانی هێرشی مه‌ئمورانی رژیم، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییان به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی به‌ره‌وڕووی ئه‌زیه‌ت و ئازار بوونه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ده‌وترێت رۆژی دووشه‌ممه‌ پولیسی ئه‌منیه‌تی تاران و قه‌رارگای ئه‌منیه‌تی ساروڵای سپای پاسداران، بۆ سه‌ركوتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →