به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له “بوجومبورا”ی پێته‌ختی برۆندی، لانیكه‌م كوژراوێكی لێكهوتهوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له ناڕازییان به هه‌ڵگرتنی ته‌رمی قوربانی كه به زه‌بری گولله‌ی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا، له به‌رامبه‌ر شاره‌داری ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی پاڵێوراوی سێ جاره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی، هه‌ڤده‌هه‌مین رۆژی خۆی تێپه‌ڕ كرد. له جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ژماره‌یه‌ك بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.