سه‌ركوت و قه‌تڵی عامی خه‌ڵكی لیبی له‌لایه‌ن داعش

266
هێزه‌كانی گروپی ئێسلامگه‌رای “داعش” كه‌ شاری ساحێلی “سێرت” له‌ “لیبی”یان له‌ كۆنتڕۆڵ دایه‌، ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یان به‌ تووندی سه‌ركوت و سه‌دان كه‌سیشیان كوشت.سه‌فیری ده‌وڵه‌تی لیبی له‌ فه‌رانسه‌، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ٢٠٠ كه‌س راگه‌یاندووه‌. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوژرانی یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی دینی ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژرابوو. ئه‌ندامانی داعش له‌ مانگی ژوئه‌نی ئه‌مساڵدا لانیزۆری شاری “سێرت”یان له‌ لێواری ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ كۆتنڕۆڵ كردووه‌. له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌م شاره‌ پێته‌خه‌تی غه‌یره‌ ره‌سمی داعش له‌ “لیبی”ه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →