به پێی راپۆرتی “بی بی سی” رۆژی جومعه ٢٥ مانگی گوڵان، خوپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی هه‌زاران فه‌له‌ستینی به بۆنه‌ی “رۆژی نێكبهت” به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازانی ئیسرائیلی، به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.دوابه‌دوای سه‌ركووتی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلیه‌وه لانیكه‌م ١٠ كه‌س بریندار بوون. به پێی به‌رنامه‌ڕێژی ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستینی، به‌م بۆنه‌وه رۆژی جومعه له شاره‌كانی لێواری رۆژئاوا، بۆ ماوه‌ی ٦٧ سانیه مارشی عه‌زا راگیرا. هه‌روه‌ها له ناوچه جیاجیاكانی لێواری رۆژئاوا، هه‌زاران فه‌له‌ستینی به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له‌سه‌ر درێژه‌ی هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی فه‌له‌ستین پێداگریان كرد. شایانی باسه كه “رۆژی نێكبهت” ساڵرۆژی دامه‌زراندنی “ئیسرائیل”ه كه فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌م رۆژه به هۆكاری كاره‌سات بۆ خۆیان ده‌زانن. به پێی هه‌واڵێكی دیكه، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی نێكبهت، میدیاكانی غه‌زه‌ش رایانگه‌یاند، له جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له غه‌زه روویداوه، زیاتر له ٦٠ فه‌له‌ستینی بریندار بوون.