به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه”، خۆپیشاندانی فه‌له‌ستینییه‌كان له سه‌روبه‌ندی ساڵرۆژی زیندانیان له باكووری لێواری رۆژئاوا، به‌ره‌وڕووی سه‌ركوتی نیزامیانی ئیسرائیلی بۆته‌وه.دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییانی فه‌له‌ستینی له نزیك دیواری ئه‌منیه‌تی ئیسرائیل له ئاوایی “بیلین”، سه‌ربازانی ئیسرائیلی به گازی فرمێسكرێژ و به ته‌قه‌ی گولله‌ی پلاستیكی هێرشیان كرده سه‌ریان. فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌ر ساڵه خۆپیشاندانێك به بۆنه‌ی رۆژی زیندانیانی فه‌له‌ستینی بۆ نیشاندانی هاوپشتی، له‌گه‌ڵ زیاتر له ٦ هه‌زار زیندانی به‌ندكراوی رژیمی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.