سه‌ركووتی خۆپیشاندانی موعه‌لیمان له‌ برێزیل

154y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لێمان له‌ شاری “كووریتیبا” له‌ وڵاتی برێزیل، به‌ره‌وڕووی سه‌ركووتی هێزه‌كانی پۆلیس بۆوه‌ و زیاتر له‌ ١٠٠ برینداری لێكه‌وته‌وه‌.موعه‌لیمان به‌ گۆڕینی یاسای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی له‌ برێزیل ناڕازیین. له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ گازی فرمێسكرێژ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازییان. شاره‌داری كووریتیبا سه‌باره‌ت به‌ چڕتر بوونه‌وه‌ی سه‌ركووتی پۆلیس رایگه‌یاندووه‌: “ئێمه‌ ساختمانی شورای شارمان بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر كردنی برینداره‌كانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ كردۆته‌وه‌. بارودۆخه‌كه‌‌ وه‌كوو ناوچه‌ی شه‌ڕلێدراوی لێهاتووه‌.”