سه‌رله‌نوێ زیندانی كردنی هاوڵاتییه‌ك له‌ بۆكان

503
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان به‌ مه‌به‌ستی ته‌حه‌مول كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌ كرا.عوسمان قادری ماوه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر و دواتر به‌ شه‌ش مانگ زیندان حوكم درا. ئه‌م هاوڵاتییه‌ پاش ئه‌وه‌ی دادگایی كراوه‌، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كرابوو. عوسمان قادری ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكاندا ماوه‌ی شەش مانگ حوکمەکەی تێپەڕ دەکات. دەوترێت کە قادری بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی رژیم دەستگیر کرابوو. لە لایەکی دیکەوە زیندانییەکی سیاسی به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ بە ناوی “حەسەن مەردانی” خەڵکی شاری بۆکان کە دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ شاری “کەهنووج” لە ئۆستانی کرمان ته‌بعید كرابوو، دوای تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی ته‌بعیدیه‌كه‌ی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونی.