به وته‌ی مودیری “ئێنتێشاراتی كێتابسهرا”، هاورده‌كردنی كتێب له ساڵی ٩٣ به هۆی پێشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” و زۆر بوونی هه‌زینه‌ی ئاماده‌كردنی دراو، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه و گرفت بوو.
ناوبراو له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه: “له ساڵی ٩٣ بارودۆخی ئاماده‌كردنی دراو و هاورده‌كردنی كتێب زۆر ناله‌بار و خراپ بوو. كاتێك كه “كاسه‌ی ناشر و سه‌نعه‌تی نه‌شر خاڵیه، كاتێك كه دۆلار و دراو بۆ هاورده‌كردنی كتێب نییه و هه‌زینه‌ی كڕینی كتێبێكی خارجی بۆ خوێنه‌ری ئێرانی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌بێت و فرۆشی نییه”، هیوایه‌كیش نییه كه له بڵاوكردنه‌وه و هاورده‌كردنی كتێب قسه و باس بكرێت.” ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه له ساڵی رابردوودا ته‌نانه‌ت هاورده‌كردنی گۆڤاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌كوو “تایم و نیوزویك”یش چه‌ند مانگێك راگیرابوو.