تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “گاردییه‌ن” باسیان له كاره‌ساتێكی مرۆیی له سوریه كردووه.
به وته‌ی ئه‌وان، ده‌یان هه‌زار مرۆڤ له شاری گه‌مارۆدراوی “مه‌زایا”، له رۆژئاوای سوریه مه‌ترسیی به هۆی برسێتییان له‌سه‌ره. خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌م شارانه گه‌ڵای دار و گیا یان گۆشتی سەگ و پشیلە ده‌خۆن. شاری “مه‌زایا” له نزیك سنووری لۆبنان و سوریه، ماوه‌ی ١٧٠ رۆژه له گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژیمی سوریه و حیزبۆڵای لۆبنان دایه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان، ٤٠ هەزار كه‌س لە دانیشتوانی ئه‌م شاره بە هۆی بهرسێتیی لە ڕادەبەدەرهوە ده‌ناڵێنن. لە ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا به ده‌یان كه‌س به‌هۆی برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی دوو شاری “فوعه و كهفرهیا” له باكوری سوریه‌ش له‌ژێر گه‌مارۆدان و له بارودۆخیكی قه‌یراناویدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.