به پێی راپۆرتی “یورۆنیوز”، زیاتر له ٣ هه‌زار په‌ناخواز كه به‌ره‌و ئوروپای غه‌ربی ده‌چوون دوابه‌دوای به‌ستنی سنووره‌كانی مه‌جارستان هه‌روا سه‌رگه‌ردانن.
پۆلیسی كۆرواسی رایگه‌یاندووه: ئۆتوبوسهكانی سربستان ئه‌م پهناخوازانهیان له ناوچه جیاجیاكان كۆكردۆته‌وه و له كۆتاییدا له نزیك سنووری ئه‌م وڵاته پیاده كردووه. ئێستا ئه‌م كۆچبه‌رانه رێگه‌یان لێ ون بووه و سه‌رگه‌ردانن. له هه‌فته‌ی رابردوودا كۆرواسی بڕیاری داوه سنووره‌كانی له‌سه‌ر ئۆتومبیلگهلێك كه له سربستانهوه وارد ده‌بن، دابخات تا بتوانن پێش به چوونی كۆچبه‌ران بگرن. ده‌وڵه‌تی مه‌جارستانیش هه‌روا به سیاسه‌ته دژه كۆچبه‌ری و نامرۆڤانه‌كانی خۆی درێژه ده‌دات. ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاندووه: به‌مزووانه سنووره‌كانی كۆرواسیش حهساركێشی ده‌كرێن.