سه‌رگه‌ردانی و په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایای كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجان

46y
نزیكه‌ی ٥٧٠ كرێكاری كارخانه‌ی “فولادی ئازه‌ربایجان”، له‌ شاری میانه‌ كه‌ له‌ كۆتایی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣ له‌سه‌ر كار ده‌ركران، تا ئێستا به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م كرێكارانه‌ پاش ئه‌وه‌ ئیخراج بوون كه‌ كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان له‌ وه‌رزی پاییزی ساڵی رابردوو، راده‌ستی به‌شی خسوسی كرا. به‌ وته‌ی كرێكاران، ئه‌م سپاردنه‌ له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ ئیخراجی به‌رینی كرێكارانی قه‌راردادی پاش خسوسی سازی كارخانه‌كه‌ هوشداریان دابوو. له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجان له ماوه‌ی‌ دوو مانگی رابردوودا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و پاداش و چه‌ژنانه‌ی ئه‌وانیش تا ئێستا دواخراوه‌ و په‌راخت نه‌كراوه‌.