نیزامیانی ئه‌رته‌شی رژیمی ئێسرائیل به هێرش كردنه سه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن، خۆپیشانده‌رانیان سه‌ركووت و ژماره‌یه‌كیان بریندار كرد.
خۆپیشاندانی فه‌له‌ستینیه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی كرده‌وه و هه‌وڵه‌كانی رژیمی ئیسرائیل بۆ گه‌شه پێدان به شه‌هره‌ك سازییه‌كان و دروست كردنی دیواری ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه له نزیك فه‌له‌ستین له شه‌هره‌كی “كهفهرۆلقهدووم” له ده‌ورووبه‌ری شاری “قێلقیلیه” به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان هه‌روه‌ها چڕتربوونه‌وه‌ی هێرش و جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌دژی هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی له ناوچه جیاجیاكانی “لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن”یان، مه‌حكووم كرد. له جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه نیزامیانی ئێسرائێلی به هێرش كردنه‌سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان، به ته‌قه كردن له رێگای گولله‌ی جه‌نگی، پلاستیكی و نارنجهكی گازی و سه‌وتی، ده‌یان كه‌سیان بریندار كرد.