سه‌نعه‌تی ئۆستانی كرماشان له‌ به‌رده‌م مایه‌پووچ بووندا

448t (1)

به‌رده‌وامی وه‌رشكسته‌ بوون ‌و مایەپووچ بوون له‌ به‌شی‌ سه‌نعه‌ت و به‌رهه‌مهێنانی‌ ئۆستانی كرماشان ‌و بێكاری كرێكاران، كاربه‌ده‌ستان ‌و به‌رپرسانی‌ ئه‌م ئۆستانه‌ی ناچار كردووە كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی ته‌عاون، كار و ریفاهی ئیجتماعی ئۆستانی كرماشان ئاشکرای کردووە كه‌ به‌پێی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، ٢٩٥ ته‌عاونی لەو ئۆستانه‌ داخراوه‌ و ٢٣ ته‌عاونی دیكه‌ نیوه‌ چالاكن. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئۆستانی كرماشان رایگه‌یاندووە كه‌ کارگە و کارخانه‌كان له‌ شه‌هره‌ك سه‌نعه‌تییه‌كان داخراون ‌و بوونه‌ته‌ ئه‌نبار.