سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌وڵاوا‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەوڵاوای سهر به‌ ئۆستانی كوردستان، لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه‌ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ئهم ڕاپۆرته، “فەرزاد حسێنی، خەڵکی گوندی “دێوزناوی” سەر بە شاری سەوڵاوا، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە به‌ تۆمهتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی ڕژیم، سزای ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو و تێپەڕاندنی  ٥ مانگ بەندکران لە زیندانی بەسەردا سەپاوەجێگهی ئاماژهیه، “فەرزاد حسێنی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی ڕێبەندانی پارهكه‌ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ و پازدە ڕۆژ ڕاگیران، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردانی ههمان ساڵ بە دانانی وهسیقهی قورسی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد كرابوو.