سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی”، له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

دادگای رژیم ئه‌م هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قزی، به‌ تۆمه‌تیی “سیخوڕی و ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم”، به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه‌.