سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

هاووڵاتییەکی بە ناوی “سەردار ئالانی” خەڵکی گوندی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە، ١٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، تۆمەتبار کردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →