سه‌پاندنی زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی و دەستبەسەر کردنی چالاكیکی دیکە لە شاری بۆكان

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “چیا ئاقابەیگ پوور”،  چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە به‌ ١٨ مانگ زیندان، ٦٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و ٣٠ ملیۆن ته‌مه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرا‌. هه‌روه‌ها له‌ هەواڵێکی دیکە هه‌ر لە بۆکانەوە، “سمکۆ مەعرووفی” چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەری ئەنجومنی ژینگەپارێزی “وڵات” لەو شارە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئه‌و شاره‌ کرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “چیا ئاقابەیگ پوور” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌و حۆكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان،”سمکۆ مەعرووفی” ڕۆژی شەممە ١٦ی مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هه‌تاوی،  لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. “سمكۆ مه‌عرووفی” دواجار له‌ لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای بۆکان بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای سالێک بەندکران و دووساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بە سەردا سەپا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →