سه‌پاندنی ٥ساڵ زیندان به‌سه‌ر كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌لیكان

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “بابه‌ك ئاقازاده”‌، كرێكاری شاره‌داریی مه‌لیكان، له‌ لایه‌ن دادگای مه‌راغه‌وه‌ به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

ناوبراو له‌ رێكه‌وتی ٢٥ سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌وه‌ له‌ كاتی كاركردن دا ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له‌ ته‌ورێز كرابوو. دوومانگ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، ناوبراو به‌ دانانی وه‌سێقه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. به‌ پێی راپۆرته‌كانی مافی مروڤی ئێران، “بابه‌ك ئاقازاده”‌، له ماوه‌ی‌ رۆژانی رابردوودا له‌ لایه‌ن دادگای مه‌راغه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی رژیم و ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم”، به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.