سوئیستفاده‌ی جینسی داعش له‌ منداڵان

198t

كومیته‌ی مافی منداڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سوئیستفاده‌ی سیستماتیكی جینسی له‌ منداڵانی عێراقی له‌ لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” مه‌حكوم كرد.
كومیته‌ی مافی منداڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه‌ راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی منداڵان و تازه‌لاوان له‌ ناوچه‌كانی ژێر كونتڕۆڵی داعش له‌ عێراق بڵاو كرده‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ تازه‌لاوان، كچان و ژنانی رفێندراو له‌ لایه‌ن داعش، له‌ بازاڕه‌كاندا وه‌كوو كۆیله‌ی جینسی ده‌فرۆشرێن.