رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه: لانیكه‌م چوار هه‌زار منداڵی سه‌رباز له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئاكامی شه‌ڕ و تێكههڵچوونهكاندا، سوئێستفادهیان لێده‌كرێت.
به وته‌ی نووسه‌رانی راپۆرتی رێكخراوی نهتهوهیهكگرووهكان، ئاماری راسته‌قینه‌ی ئه‌م منداڵانه زۆر زیاتر له ئاماری راگه‌یه‌ندراوه. ئه‌م راپۆرته لیستێك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌ژێرناوی “لیستی شه‌رم”، كه له‌وێ ناوی ئه‌رته‌شی ٨ وڵات و هه‌روه‌ها ٥١ گروپی میلیشیایی له‌وانه “بوكۆحه‌رام، داعش و جبهه النوسره” له جیهان ناوی لێبراوه. ئه‌م هێزه نیزامیانه، له منداڵان وه‌كوو سه‌رباز كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، سوئێستفاده‌ی جنسیان لێده‌كه‌ن و له عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی له‌وانه هێرش بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرن.