سوسیالیزم تەنیا رێگاچارەی کۆتایی هەموو موسیبەتەکانی ئێستا

موحسین جەلالپوور، سەرۆکی ژووری بارزگانی، سەنایع، مەعادن و کەشاوەرزی ئێران، رۆژی جومعه‌ ٢٣ ی گەلاوێژ، لە کۆبونەوەی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری کردن لە کرمان وتی لە نزیک بە ٨٢ هەزار یەکەی سەنعەتی چکۆلە و گەورەی وڵات، ١٤ هەزار ناوه‌ندیان داخراون و ٢٢ هەزار ناوه‌ندیشیان نیوە داخراون، کە زیاتر لە ٤٥ لەسەدی سەرجەم واحێده‌كان دەگرێتەوە. ئەو پێیوایە کاریگەری ئەو گەمارۆیانەی لەدژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوە لە کێشە و گرفتە ئابووریەکانی وڵاتدا ٢٠ بۆ ٢٥ لەسەد زیاتر نەبووە. موحسین جەلالپوور جەختی کردەوە قەیرانێکی کە ئابووری ئێران گیرۆدەیەتی، بەتایبەت لە بواری رکودی فەعالیەتەکانی بەرهەمهێناندا، تەنیا زائیدەی تەحریمەکان نەبووە و حەتمەن دوای تەحریمەکانیش هەموو شتێک نایەتەوە دۆخی ئاسایی.”510ئەو وتی کە رکود لە فەعالیەتی بەرهەمهێنان لە هەموو ئۆستانەکاندا بەرچاو ده‌كه‌وێت، بەڵام ڕێژەی واحێده‌ رکودلێدراوه‌ نیوە داخراوه‌كان لە ئوستانە جۆراوجۆرەکاندا، وەک یەک نییە.بەرپرسانی سازمانی سەنایعی چکۆلە و شه‌هره‌كه‌ سەنعەتیەکانی وڵاتیش رۆژی ٢٢ی مانگی گەلاوێژ، باسیان لە داخرانی ١٨٢ یەکەی سەنعەتی لە ئوستانی گوڵستان کرد کە نزیکەی ٢٠ لەسەدی سەرجەم یەکە چکۆلە و مامناوەندەکانی ئوستان دەگرێتەوە. چەند رۆژ لەوەپێش هەواڵنێریەکان خەبەری داخرانی چەند هەزار یەکەی سەنگبڕیان لە “ئیسفەهان، ڕەی و قوم” بڵاو کردەوە.لە ڕابردوشدا هەواڵنێریە حکومەتیەکان هەواڵی هاوشێوەی زۆریان بڵاو کردۆتەوە. بۆ نمونە هەواڵنێری مێهر مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە زمان تەقی کهوریان، جێگری کاروباری بەرنامەرێژی و ئابووری ئوستانداری ئازەربایجانی غربی، ڕایگەیاند کە ٧٥ لەسەد لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم ئوستانە داخراون یان بە کەمتر لە زەرفیەتی خۆیان کاردەکەن. هەر ئەم هەواڵنێریە ساڵی ڕابردوو لە زمان عەبدالحەمید زاهێدی ئوستانداری کوردستانەوە باسی لە ڕاکد بوون و داخرانی زیاتر لە ٥٠ لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئوستان کردبوو.سەرۆکی ژووری بازرگانی بۆ چارەسەری موشکلاتی ئابووری وڵات لەو کۆبونەوەیەدا ڕێگا چارەی پێشکەش کردوە. ڕێگا چارەکەی ئەو هەمان ڕێگا چارەیە کە هەموو سەرمایەدارانی کەرتی تایبەت، دەوڵەتی و ڕاگەیەنەرەکانیان پێشکەشی ئەکەن. سەرمایەدارانی به‌شی خسوسی بەشێک لە ڕێگا چارەکان ناڕاستەوخۆ و لە مەحفەلی تایبەتدا باس دەکەن و ئەویش دەربڕینی ناڕەزایەتیە، لە حوزوری هێزە نیزامی و ئەمنیەتیەتیەکان لە بواری ئابووریدا. ئەوان داواکاری باشتر بوونی فەزای کەسب و کار، کەم کردنەوەی هەزینەی برۆکراسیە دەوڵەتیەکان، تەرخان کردنی بوجە و ئیمکانات دەوڵەتی بۆ بەشی خوسوسی، گونجاندنی فەزا بۆ سەرمایە گوزاری نێوخۆیی و دەرەکی، بەگشتی ئەو فاکتۆڕانەن کە پێناسەی ئابووری نیئۆلیبڕاڵی لە دەورەی ئێستادا پێکدێنن.یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ” ڕێگا چارەیە” بێماف تر کردنی ئەو کرێکارانەیە کە هێشتا لە هێندێک ئیمتیازی سنوردار لە قانونی کاردا بەهرەمەندن. ئەو لە بەرانبەردا دەیەوێ تا دەوڵەت دەستەکەوتەکانی لە فرۆشتنی نەوت، ماڵیاتەکان و هیتر سەرفی بنیات نانەوەی ژێرخانە داڕماوەکان و دروست کردنی ژێرخانی تازە بۆ سەرمایە گوزاری بکات.دەبێ وەبیر ئەو عالی جەنابەی بێنینەوە کە ئاوا بەناو ڕێگا چارەگەلێک کە دەمێکەیە لە وڵاتانی دواکەوتوی سەرمایەداریدا کە خاوەنی بارودۆخێکی هاوشێوەی ئێرانن، لەسەر تەوسیەکانی بانکی جیهانی و سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ بە کردەوە دەرهاتون و دەبینین کە بارودۆخی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتانەی خراپتر لە خراپیش کردوە. شایانی ئاماژە کردنە کە کۆماری ئیسلامی لە ئێران سوڵتەی دەوڵەت بەسەر ئابوریدا لەسەر بنەمای مەیل و ڕەزایەتی خۆی پەرە پێ نەداوە. سەرانی حکومەتی کۆنەپەرستی نوێ بۆ دەرهێنانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و ئابووری لە کۆنترۆڵی شوڕا ئینقلابیەکانی کرێکاری، لە دەورەی شۆڕشی ساڵەکانی ١٣٥٧ و ١٣٥٨، دا دەستاندایە ئەم کارە. حوزوری هێزە نیزامی، ئەمنیەتی و ناوەندە مەزهەبیەکان لە ئابووریشدا لە درێژەی هەمان پرۆسە و بە ئامانجی لابردنی مەترسی شۆڕشی کرێکاری لەسەر سەرمایەداری ئێران لە دەورەیەکی شۆڕشگێڕانە روویدا. کەوایە بەپێچەوانەی بۆچونی کەسانێکی وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی و کەسانی هاوشێوەی، ڕێگا چارەی دەرچونی ئابووری رژیم لەم قەیرانەی ئێستا دەستەوداوێن بوونی ئابووری بازاڕی ئازاد نییە. بەڵام ئەگەر سەرمایەداری بازاڕی ئازاد ناتوانێ ئابوری ئێران لە قەیران ڕزگار بکات، بە دەوڵەتی کردنەکانیش دەمێکەیە لە هەموو شوێنێکی دنیادا ئەزمونی خۆیان داوە و ئەم شێوەیە لە ئابووری سەرمایەداری لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامیش تەجروبەیەکی شکست خواردووە.سەرمایەداری نە لە جۆری دەوڵەتی و نە لە شێوەی بازاڕی ئازادەکەی، نەک هەر لە موسیبەتە مادی و مەعنەوی و سیاسی و ئابووریەکانی خەڵک کەم ناکاتەوە، بەڵکو پێشیانەوە زیاد دەکات. بەم ئیعتیبارەوە کرێکاران و خەڵکی بێبەشێش نابێ لە نێو ئەم سیستمە ئابووریەدا و لەم حکومەتە ستەمکارە مەزهەبیە چاوەڕوانی باشتر بوونێک لە ژیانی مادی و مەعنەویاندا بن. سوسیالیزم تەنیا ئاڵترناتیوێکە کە دەتوانێ ئاسۆی ڕزگاری بەرووی کرێکاران و خەڵکی زۆر لێکراوی ئێراندا بکاتەوە. ئاڵترناتیوی سوسیالیستی لە مەسیری بەرەوپێش چوونی خۆیدا رژیمی کۆماری ئیسلامی دەروخێنێ، حکومەتی کرێکاری پێکهاتوو لە شوراکان، بە ڕیشەکێش کردنی بێکاری و بە بەکارهێنانی خەلاقیەتی جەماوەری ئازاد و حاکم بەسەر چارەنوسی خۆیدا، بارئاوەری بەرهەمهێنان و گەشەی ئابووری مومکین و زەمانەت دەکات.