به پێی راپۆرته‌كان، ئیمام جومعه شاری مهاباد له خوتبه‌ی رۆژی جومعه‌دا، سووكایه‌تی به خۆپیشانده‌رانی ئه‌م شاره كرد و ئه‌وانی وه‌ك كه‌سانی هه‌لپه‌رست ناولێبرد. به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی جومعه ١٨ی مانگی گوڵان، سوهرابی ئیمام جومعه‌ی شاری مهاباد ناڕازییانێك كه هوتڵ “تارا”ی ئه‌م شاره‌یان ئاگردابوو، وه‌ك كه‌سانی هه‌لپه‌رست ناولێبرد و رایگه‌یاند: خۆكوژی “فرینار خوسره‌وانی” زۆر گرینگ نه‌بووه كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌م قسه و باسانه له حاڵێكدا ده‌وترێت كه خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری مهاباد هێمنانه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به ده‌خاڵه‌تی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم، به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.