سووتانی داره‌ به‌ته‌مه‌نه‌كانی بناری زاگرۆس له‌ كرماشان

282
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌شێك له‌ لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس له‌ ئاوایی “تاویران”ی كرماشان زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌.
به‌شێكی زۆر له‌ داره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌ره‌وه‌ی ١٠٠ ساڵ بووه‌ له‌ نێو ئه‌م ئاگره‌دا سووتان. ئه‌م ئاگره‌ به‌شێك له‌ دارستانه‌كانی زاگرۆس له‌ ئاوایی “تاویرانی سه‌رێ” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ دهستانی عۆسمانوه‌ند له‌ به‌شی فیرووزئابادی شاری كرماشانی گرتۆته‌وه‌ و زیاتر له‌ ١٠ هێكتار له‌م دارستانانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سووتاون و له‌نێوچوون. شایانی باسه‌ ١٦ هه‌زار هێكتار له‌ خاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ دارستان داپۆشراوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌م دارستانه‌، ئاگری تێبه‌ر دراوه‌ و زۆربه‌ی داره‌كانی ئه‌م لێڕه‌واره‌ كه‌ ته‌مه‌نیان ١٠٠ ساڵه،‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌م ئاگره‌دا سووتاون و له‌نێوچوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →