سووتانی زیاتر له‌ ١٢٠٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی زاگرۆس

220
به‌ پێی راپۆرته‌كان، درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئۆستانی ئیلام، تا ئێستا هه‌زار و ٢١١ هێكتار له‌ لێره‌وار و له‌وه‌ڕگا‌كانی زه‌نجیره‌ چیاكانی زاگرۆسی له‌ناوبردووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی ئۆستانی ئیلام هۆكاره‌ مرۆییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام له‌م نێوه‌دا لاواز بوونی ژێرخانه‌كانی ئۆستانی ئیلام و نه‌بوونی ئیمكاناتێكی وه‌ك هێلیكۆپتێری تایبه‌ت به‌ ئاگركوژینه‌وه‌، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان خه‌ساره‌تێكی به‌رچاویان به‌ شوێنه‌وه‌ بێت. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و زیان و خه‌ساره‌ گه‌ورانه‌ی به‌ر سروشتی ئیلام و باقی شوێنه جیاجیاكانی ئۆستانی كوردستان كه‌وتووه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی شار و ئۆستانه‌كان هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشانه‌ ناده‌ن.