به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی ٢٣ی مانگی گوڵان، پێشانگایه‌ك بۆ بریندارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له پێشانگای وێنه‌ی مه‌جلیس له تاران كرایه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پێشانگایه، هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ قوربانییان هه‌بووه.ئه‌م پێشانگایه بڕیار بوو كه رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٣ به‌ڕێوه‌بچێت كه، دواتر و بێ هیچ ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك، خرایه ٢٣ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و ته‌نیا دوو رۆژ به‌ر له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه، ئه‌ندامان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و له كاتی چوون بۆ پێشانگاكه‌ش، پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه پێشانگاكه كۆتایی پێهاتووه و ئه‌ندامان بێرێزییان پێكراوه. ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی له مافی بریندارانی شیمیایی سه‌رده‌شت له ئێران، به یه‌كه‌مین ئه‌نجوومه‌ن دێته ئه‌ژمار كه ساڵی ١٣٨١، وه‌كوو ئه‌ندام له رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه شیمیاییه‌كان له لاهه‌ی هۆله‌ند وه‌رگیراوه. شایانی باسه له رۆژی ٧ی مانگی خه‌رمانانی ١٣٦٦ شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی به‌عسی عێراقه‌وه بۆمبارانی شیمیایی كرا و ١٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ هه‌زار كه‌س بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون، به‌ڵام ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كان ته‌نیا ناوی ١٥٠ كه‌سیان له ریزی برینداره‌كاندا، تۆمار كردووه.