سووكایه‌تی كردن به‌ زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ

445y
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ مه‌ئموورانی زیندانی ورمێ وێڕای به‌رپرسی ناوخۆیی زیندان، سووكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ زینداینانی سیاسی كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ندی ١٢ی زیندانی ورمێ كه‌ به‌ندی زیندانیانی سیاسییه‌، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه‌وه‌ وێڕای زه‌وت كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ نوسراوه‌كان و هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان، سووكایه‌تی و لێپرسینه‌وه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك زیندانی سیاسی ئه‌م به‌نده‌ كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ كه‌ بۆ به‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌م زیندانه‌ ته‌بعید ده‌كرێن.