سووکایەتی و بێڕێزی و تەنانەت کوتان و لێدران له “ئاسۆ رۆستەمی” یەکێک لە خوێندکارانی دەستبەسەر کراو لە زیندان بووهتە ھۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی سیاسیی بەندی ٨ی زیندانی ئێوین.
رۆژی یەکشەممە ١٣ی بەفرانبار ، “ئاسۆ رۆستەمی” چالاکی خوێندکاری و ههڵسووڕاوی مەدەنی کە پێشتر دەستبەسەر و لە زیندانی ئێوین راگیراوە ، لە لایەن یەکێک لە ئەفسەرە نیگابانەکانی بەندی ٨ی ئەو زیندانە، سووکایەتی و بێڕێزی پێ دهکرێت و پاش ئەوەی بەرگریی لە خوی دهكات، دهدررێته بەر لێدان. بهم هۆیهوه بەندکراوانی سیاسی بهندی ٨ی ئەم زیندانه دەست دەدەنە ناڕەزایەتی و ماندهگرن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش ئەم ئەفسەرە نیگابانە سووكایهتیی به چهند بهندكراوی دییكهی سیاسیی لەوانە “ئۆمید عەلی شناس” چالاکی مەدەنیش كردبوو. “ئاسۆ رۆستەمی” رۆژی ١٦ی ڕەزبەر، پاش کۆبوونەوه لە بەردەم نووسینگهی “رێکخراوی نێونەتەوەیی” بۆ پشتیوانی لە “کۆبانی” ھاوکات لە گەڵ چەند چالاکی دیکەی مەدەنی دەستبەسەر و پاش لێپرسینهوه، ڕاپێچی بەندی ٨ی زیندانی ئێوین كرا. “ئاسۆ رۆستەمی” بە ھۆی چالاکی بە تۆمەتی ” تهبلییغ له دژی نیزام و سووکایەتی بە خامەنەیی ” لە لایەن دادگاوە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.