سۆنامیی ١٠ میلیۆن بێكار و فڕینی قەرزە دەرەكییەكان

644q
بە وتەی جێگری وەزیری كار، تا ماوەیەكی دیكە ١٠ میلیۆن كەسی دیكە بە لەشكری بێكارانه‌وه‌ په‌یوه‌ست دەبن كە ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسیان هێشتاكه‌ سەرقاڵی خوێندنی باڵان.
“لە بارودۆخێكدا كە جه‌معییه‌تی بازاڕی كاری ئێران لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ میلیۆن كەسە، ڕێژەی ئەو كەسانەی كە لە كەرتی پیشەدا چالاكییان هەیە، بریتییە لە ٣ میلیۆن و ٥٠٠هەزار كەس.ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌، كه‌ ده‌وری ٥ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسی دەرچووی زانكۆمان هەیە و نزیكه‌ی ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسیش لە بەرەبەری تەواوكردنی زانكۆدان، كە ئەمەش بەو واتایە دێت كە ١٠ میلیۆن خوێندەواری باڵا، بە لەشكری خوازیارانی كاره‌وه‌ پەیوەست ده‌بن.