سیاسه‌تی نوێ ده‌وڵه‌تی ئینگلیس له‌دژی كرێكاران

122
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی مه‌حافزه‌كاری ئینگلیس رایگه‌یاند: له‌ حاڵی په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌كه‌ كه‌ مانگرتنی كرێكاران به‌ توندی سنووردار ده‌كات. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ تووڕه‌یی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئینگلیسی لێكه‌وتۆته‌وه‌. رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن په‌سه‌ند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی به‌ گه‌وره‌ترین پێشێل كردنی مافی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوو ناولێبردووه‌. به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، مانگرتنه‌كان ته‌نیا كاتێك ده‌توانن رووبده‌ن كه‌ زۆبه‌ی هه‌ر زۆری كه‌سانێك كه‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، ده‌بێ ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ وته‌ی وه‌زیری كاری ئینگلیس، په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌ چیتر ئیجازه‌ نادات كه‌مینه‌یه‌كی بچوكی كرێكاران، خوازیاری وه‌ڕێخستنی مانگرتن بن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →