سیستان و به‌لوچستان و كوردستان، له‌ سه‌رووی خشته‌ی هه‌ژاریی په‌روه‌رده‌ و سڵامه‌ت

427w
مودیر كولی ده‌فته‌ری موتالعاتی ریفاهی ئیجتماعیی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و رفاهی ئیجتماعیی رژیم، دانی به‌وه‌دانا كه‌ سیستان و به‌لوچستان و كوردستان هه‌ژارترین ئوستانه‌كانی ئێران له‌ بواری “ئاموزش و سڵامه‌ت” به‌ ئه‌ژمار دێن.
ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ هه‌ژاریی له‌ پارێزگا سنوورییه‌كانی ئێران، به‌ نیسبه‌ت ناوچه‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ زیاتره‌، وتی سیستان و به‌لوچستان لاوازترین ئوستانه‌كانی ئێران له‌ بواری “هه‌ژاریی په‌روه‌رده‌”ن. به‌رپرسانی خۆجێیی كوردستانیش پێشووتر راپۆرتێكیان له‌ سه‌ر له‌ خواره‌وه‌ بوونی ئاستی سه‌رانه‌ی سڵامه‌ت و هه‌روه‌ها ئیمكاناتی ده‌رمانی له‌م ئوستانه‌ بڵاو كردبۆوه‌. به‌ وته‌ی مودیر كوولی بیمه‌ی سڵامه‌تی كوردستان، لانیكه‌م ٢٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م ئوستانه‌ بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوستان.