ناڕه‌زایه‌تی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی “مه‌عده‌نی كووشكی بافق” له حاڵێكدا چووه نێو سێهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه كه له سه‌ربه‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌وه كار له به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م مه‌عده‌نه راگیرا و كرێكاران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ٣ رۆژه‌ی كرێكاران له‌لایه‌كه‌وه كاردانه‌وه به ئێخراجی ١٧ كه‌س له هاوكاره‌كانیان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێبه‌جێ نه‌كردنی بهڵێنگهلێكه له‌لایه‌ن خاوه‌نكار له پێناو لابردنی غهیبهتهكانی پێوه‌ندیدار به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوو مانگ له‌وه‌پێشی كرێكاران. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له كۆتایی دووهه‌مین رۆژ له ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی كووشك، ده‌زگای سه‌بتی هاتنه‌ژووره‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانه‌وه لابرا تا رۆژانی ئێعترازی كرێكارانی ناڕازیی، وه‌كوو غه‌یبه‌ت به ئه‌ژمار بێت.