سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبورزی شه‌رقی

820
كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبورزی شه‌رقی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی “ته‌زه‌ره‌”ی ئۆستانی سمنان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ سێهه‌مین جار له‌م مانگه‌دا له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “به‌رناكی” له‌ مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبورزی شه‌رقی به‌ وه‌ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوكانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.