سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌شاری “فه‌یزئابادی به‌ده‌خشان له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك له‌ شارۆمەندان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ كابۆلی پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی والی به‌ده‌خشان و مه‌حاكمه‌ی له‌ لایه‌ن دادگا‌ بوون.

ناڕازییان خوازیارن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ گۆرینی والی ئه‌م وەلایه‌ته‌، والی نو‌ێ له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ست نیشان كاتناڕازییان له‌ شاری “فه‌یزئاباد” ناوه‌ندی ولایه‌تی به‌ده‌خشان، ڕێگه‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یان داخستڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ له ‌به‌رانبه‌ر بینای والی له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان  له‌ ئاست به‌دواكه‌وتنی ده‌ست به‌كار بوونی سه‌دی “شورئابه‌ك، گرانی نرخی كاره‌با، كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌م ولایه‌ته‌ ده‌ربڕیجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ ‌خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *