شادی و سه‌مای خه‌ڵك له‌ رۆژی سێزده‌ به‌ده‌ر

12y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری ئێران سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی كاربه‌ده‌ستانی رژیم و په‌ره‌سه‌ندنی كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سێزده‌ به‌ده‌ر، شادی و سه‌مایان كرد.به‌رێوه‌چوونی جه‌ژنی سێزده‌ به‌ده‌ر، سۆنه‌تێكی دێرین‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی ئێران به‌ ئه‌ژمار دێت. هه‌ر ساڵه‌ خه‌ڵك به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه‌ به‌ چوون بۆ داوێنی سروشت، به‌ ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ شادی و سه‌ما، ئه‌م رۆژه‌ جه‌ژن ده‌گرن. شایانی باسه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندن و سه‌ركوت، هه‌وڵی دا‌وه‌ پێش به‌ جه‌ژن و شادی خه‌ڵك بگرێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێران به‌ بێ سه‌رنجدان به‌ دژایه‌تی و سه‌ركووته‌كانی رژیم، هه‌ر ساڵه‌ هاتنی ساڵی تازه‌ و سێزده‌ به‌ده‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جه‌ژن ده‌گرن.