كۆنفدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان شكایه‌تی خۆیان له رژیمی كۆماری ئیسلامی له سازمانی جیهانی كار به پشت به‌ستن به حاڵه‌تی تازه‌ی سه‌ركوتی كرێكاران له ئێران، سه‌رله‌نوێ دووپات كردۆته‌وه.
كۆنفدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان له سكاڵانامهی خۆیدا به حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی بازداشت، ده‌ركردنی ئه‌حكامی قورس و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و هه‌روه‌ها به‌رخوردی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی و سه‌ركوتی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان، ئاماژه‌ی كردووه. ئه‌م شكایه‌ت نامه‌یه هه‌موو ساڵێك له دوو نه‌وبه‌ت له مانگه‌كانی گوڵان و خه‌رمانان تاوتوێ ده‌كرێت و رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌بێ وڵامده‌ره‌وه بێت.