شكستی داعش له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی سوریه‌

79
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ سوریه‌ به‌ پێشره‌وی له‌ ئۆستانی “ره‌قه‌”ی سوریه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دایه‌، توانیان پاشه‌كشه‌ به‌م گروپه‌ بكه‌ن.هێزه‌ كورده‌كان له‌ سوریه‌ به‌ پێشڕه‌وییه‌كانی خۆیان توانیان كۆنتڕۆڵی هه‌ندێك له‌ ئاوایه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن و بگه‌نه‌ نزیك شاری ستراتیژیكی “تل ئه‌بیه‌ز”. به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، ئه‌م شاره‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ نزیك سنووری توركیه‌ دایه‌، گرینگترین رێگای یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ داعش و پێوه‌ندی ئه‌م گروپه‌ له‌گه‌ڵ توركیه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت. شایانی باسه‌، تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌ كوردییه‌كان و داعش له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشڕه‌وی كورده‌كانی سوریه‌ له‌ شاری تل ئه‌بیه‌ز له‌ باكوری ئه‌م وڵاته‌، نیگه‌رانی ده‌ربڕی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →