شكستی دوایین هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی

807
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، سێناتۆره‌ دیمۆكراته‌كانی ئامریكا دوایین هه‌وڵی كۆماریخوازان بۆ كارشكێنی له‌ رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی سه‌باره‌ت به‌ رژیمی كۆماری ئیسلامیان پووچه‌ڵ كرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كۆماریخوازان به‌نیازبوون تا له‌ رێگای په‌سه‌ند كراوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ سێنا، مه‌رجێكی نوێ به‌ رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی ئیزافه‌ بكه‌ن. ئه‌وان به‌نیازبوون كه‌ چاره‌سه‌ر كردنی ته‌حریمه‌كانی ئێران به‌م مه‌رجه‌وه‌ گرێ بده‌ن كه‌ كۆماری ئیسلامی، رژیمی ئیسرائیل به‌ ره‌سمی بناسێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئامریكایی كه‌ له‌ ئێران زیندانی كراون، ئازاد بكرێن.