شكستی وتووێژه‌كانی نێوان حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌ و جمهووری خه‌ڵق

248
سێهه‌مین چاوپێكه‌وتنی “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو”، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ و “كه‌ماڵ قه‌لیچدار ئۆغڵوو”، سه‌رۆكی حێزبی جمهووری خه‌ڵق بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ بێ ئاكام كۆتایی پێهات.ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو”، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ پاش جه‌له‌سه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ “كه‌ماڵ قه‌لیچدار ئۆغڵوو” رێبه‌ری حێزبی جمهووریخوازی خه‌ڵق، له‌ ئانكارا، رایگه‌یاندووه‌: هیچ بنه‌ما و رێكه‌وتنێك بۆ هاوكاریكردن له‌ نێوان ئه‌م دوو حێزبه‌ له‌ئاردا نییه‌. ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو ته‌نیا خاڵی مانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌ كاتی دیاریكراو، ناولێبردووه‌. دوایین موڵه‌ت بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی هاوپه‌یمان له‌ توركیه‌، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو راگه‌یه‌ندراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →