رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی “كووشك” له به‌رامبه‌ر ده‌رگای ئه‌م مه‌عده‌نه چووه شه‌شه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.
كرێكارانی مه‌عده‌نی كووشك كه له رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار و رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها ئیخراجی ١٧ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه، له كرده‌وه‌یه‌كی به ناڕه‌زایه‌تیدا كار له به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م مهعدهنهیان راگرتووه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌یش به كۆبوونه‌وه له به‌رمبه‌ر درگای مه‌عده‌نی كووشك خوازیاری پێراگه‌یشتن به بارودۆخی شۆغڵییان بوون.