شه‌پۆلی ئێخراجی هێزی كار له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌

304t

له‌ ماوه‌ی ٤٠ رۆژی دیكه‌دا ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌گاته‌ كه‌مترین ئاستی خۆی و هه‌زاران كه‌س له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاریی، له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌دا بێكار ده‌بن.

له‌ حاڵی حازردا یه‌كێك له‌ گرینگترین مه‌سائێل و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران، نائه‌من بوونی بازاڕی كار و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و ئه‌زموونی بێكارییه‌. به‌ هۆی هه‌بوونی هه‌زاران خوازیاری كار و نه‌بوونی بواره‌كانی راكێشانی خوازیارانی كار، ئه‌مینه‌تی پیشه‌ییش گه‌یشتۆته‌ كه‌مترین ئاستی خۆی. ئه‌م كێشه‌ و گرفتانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ تا ماوه‌ی یه‌ك دوو ده‌یه‌، ته‌قریبه‌ن ته‌واوی قه‌راداده‌كانی كاری وڵات له‌ دائێم و موسته‌مه‌ڕ به‌ كاتی و به‌ غه‌یره‌ دائێم بگۆڕدرێت كه‌ گه‌لێك كاریگه‌ری مه‌نفی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی هێزی كاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌لومه‌رجی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكاران بۆ خاونكاران زۆر ئاسانتره‌.