شه‌پۆلی به‌رینی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

613y

ده‌زگای قه‌زای رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، لانیكه‌م ٨ زیندانی دیكه‌ی له‌ شاره‌كانی شیراز، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل و زیندانی قزڵحساری كه‌ره‌ج ئێعدام كرد.
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ لانیكه‌م ٥ زیندانی به‌ تۆمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی قزڵحساری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵی عه‌مد” له‌ زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوین ئێعدام كرا. زیندانیه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌رده‌بیل ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ده‌زگای قه‌زای رژیم زیندانییه‌كی به‌ تۆمه‌تی “ته‌جاوز به‌ عونف” له‌ شیراز له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ٧ كه‌س له‌ زیندانی ورمێیه‌وه‌ بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه‌. شایانی باسه‌، رژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا لانیكه‌م ٨٨ كه‌سی ئێعدام كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →