شه‌پۆلی به‌رینی بێكاری له‌ ئاواییه‌كانی ئێران

503y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی ١١ میلیۆن كه‌س له‌ ئاواییه‌كان، له‌ ریزی خه‌ڵكی بێكاردان و هیچ كارێكیان ده‌ست ناكه‌وێت.نوێترین ئاماره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێژه‌ی دانیشتووانی ئاواییه‌كانی ئێران، ٢١ میلیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ له‌م رێژه‌یه‌، ١٧ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ته‌مه‌نی كاردان. له‌م‌ رێژه‌یه‌ی دانیشتوووی ئاواییه‌كان، هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی ١١ میلیۆن كه‌س له‌ ریزی كه‌سانی بێكار دان. شایانی باسه،‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی ئاواییه‌كانی ئێران، به‌كرده‌وه‌ هیچ رۆڵێكیان له‌ به‌ده‌ستهێنانی داهات و چالاكی ئابووریدا نییه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ڕێچوونی ژیانیانی به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی تووشی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردووه‌.