شه‌پۆلی بێوچانی ئێعدام له‌ ئێران

431t

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌واڵنێری “هێرانا” له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، لانیكه‌م ٢٣ زیندانی له ماوه‌ی‌ ٤٨ سه‌عاتی رابردوودا به‌ بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ زیندانی “به‌نده‌رعه‌باس” ٩ زیندانی به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در و قه‌ساس، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی عادڵ ئابادی “شیراز”یش ٩ زیندانی كه‌ ناسنامه‌یان تا ئێستا نه‌زانراوه‌، به‌ تۆمه‌تگه‌لێكی هاوشێوه‌ ئێعدام كران. زیندانی ناوه‌ندی “به‌م”یش له‌ ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتی رابردوودا شایه‌تی ئێعدام كردنی ٣ زیندانی به‌ تاوانی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در بووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ هه‌واڵنێری هێرانا باس له‌ چه‌ندین هه‌واڵی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی دوو كه‌س له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی شیراز و به‌نده‌رعه‌باس له ماوه‌ی‌ ٤٨ سه‌عاتی رابردوو ده‌كات. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م ئێعدامانه‌ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌ ره‌سمیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.