شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ كوردستان

325t

شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ كوردستان ژیانی دانیشتووانی زیاتر له‌ ١٠ شاری به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی تووشی كێشه‌ و گرفت كردۆته‌وه‌.
مه‌دره‌سه‌ی بەشێک لە شارەکانی ئوستانی ئازەربایجانی غه‌ربی و ئیلام بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی كه‌س و هەوا داخران. ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئازەربایجانی غه‌ربی، هەواڵی داخرانی ژمارەیەک لە مه‌دره‌سه‌كانی پیرانشار، بۆکان، سەردەشت، میاندواو و ورمێی بە تایبەت لە قۆناغی سەرەتاییدا بڵاو کردەوە. هاوکات مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدادیی و ده‌بیرستانی مەنتەقەی ١ و ٢ی ورمێ، لە دانی سەرلەبەیانیاندا داخران. لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمین جار خۆڵبارین شاری مەهابادی گرتۆتەوە و کێشەی تەندروستیی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی هەناو و ژنانی دووگیان دروست کردووە. مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدادیی و ده‌بیرستانی مەنتەقە ١ و ٢ی ورمێ، لە شیفتی سەرلەبەیانیدا داخران. هاوکات خۆڵبارینه‌كه‌ شاره‌كانی ئیلام، ئابادانانیشی گرته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مه‌دره‌سه‌ ئێبتداییه‌كان و مه‌هد كوده‌كه‌كانی ئیلام داخران.