شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌ ئیلام

478
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك به‌ ناو “گرتنی گومانلێكراوان” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه،‌ ٣٨ كه‌س له‌ ئۆستانی ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر كران.ئه‌م بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی “ناجا”ی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ دراوه‌ و هه‌ر كه‌سێك له‌ ناو شار‌ به‌ گومانلێكراو بێته‌ به‌رچاو، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ده‌كرێن. شایانی باسه‌ به‌شێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هه‌ڵسووڕاوانی سیاسین. به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌ سێ كه‌سی قه‌ده‌غه‌یه‌ و لێپیچینه‌وه‌ له‌ كه‌سه‌كان ده‌كرێت. لەو پڕۆژەیە كەسانی تووشبوو بە مه‌وادی موخه‌در و فرۆشیارانیش، دەستبەسەر كراون و پاش ماوەی كەمتر لە ١٠ سه‌عات ئازاد كراون، بەڵام هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی راگیراون. شایانی باسه‌، مەبەست لەو هەوڵە گرتن و دەستنیشان كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگییە. جێگای ئاماژه‌یه‌ گرتنی بەكۆمەڵی خەڵك لە كاتێكدایە كە لە یاسای بنەڕەتیی رژیمی كۆماری ئیسلامیدا، یان لە چوارچێوەی چالاكیی هێزە ئەمنییەكاندا هیچ مادە و یاسایەك لەژێر ناوی گرتنی گومانلێكراو لە ئارادا نییە.