شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له‌ كامیاران و درێژه‌ی بارودۆخی ئه‌منیه‌تی له‌ كوردستان

382y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێران، دوو هاوڵاتی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دوو برا به‌ ناوه‌كانی “خه‌سره‌و و ئۆمید مورادوه‌یسی” خه‌ڵكی ئاوایی “كۆره‌ ده‌ره‌ی سه‌روو” سه‌ربه‌ شاری كامیاران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ‌به‌ هه‌ڵكوتان بۆسه‌ر ماڵیان، ئه‌م دوو برایه‌یان ده‌ستبه‌رسه‌ر كردووه‌. تا ئێستا له‌ هۆكاری بازداشتی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ به‌ پێی ئاماره‌كان و راپۆرته‌كان به‌ هۆی ئه‌منیه‌تی كرانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی كوردستان و ناوچه‌ی ورمێ، ژماره‌ی ده‌ستبه‌رسه‌ر كراوان گه‌یشتۆته‌ ٣٠ كه‌س.