له درێژه‌ی شه‌پۆلی روولهههڵكشانی ئێعدامه‌كان له ئێران، دەزگای قەزایی رژیم لانیكه‌م ٨ به‌ندكراوی دیكەی ئێعدام كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار لانیكه‌م ٣ بندكراو له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ئه‌رده‌بیل له‌سێداره دران. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ٣ به‌ندكراویش له زیندانی ورمێ له سێداره دران. سه‌رجه‌می ئه‌م به‌ندكراوانه به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به “مه‌واددی موخه‌دێر” ئێعدام كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه، لاویك به تۆمه‌تی “كوشتن” له شارستانی “شه‌بسته‌ر”ی سه‌ربه ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له به‌رچاوی خه‌ڵك له‌سێداره درا. به پێی راپۆرتی ده‌بیرخانه‌ی “كومیته‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی” له‌دژی ئێعدام له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ٢٤ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون.