شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی گران بوونی نان له‌ ئێسفه‌هان

813
دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی نرخی نان له‌ سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ له‌ ئێسفه‌هان، شه‌پۆلێكی به‌رین له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌دژی ئه‌م بارودۆخه‌، به‌ڕێوه‌چووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خه‌ڵكی ئێسفه‌هان له‌م پێناوه‌دا رایانگه‌یاند، نرخی نان سه‌نگه‌كی له‌ هه‌ندێك له‌ نانه‌واییه‌كان له‌ نێوان ٢٠ تا ٢٥ له‌سه‌د زیادی كردووه‌. به‌ وته‌ی ئه‌وان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخی نان له‌ ئێسفه‌هان به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه گران كراوه‌. شایانی باسه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخی نانی ٣٠ له‌سه‌د گران كردووه‌. نان له‌ ئێران نه‌ وه‌ك كاڵایه‌كی ئاسایی، به‌ڵكوو غه‌زای سه‌ره‌كی خه‌ڵكه‌.