ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه و جومعه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، لانیكه‌م ٢١ كه‌سی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، بیرجه‌ند و كه‌ره‌ج ئێعدام كردووه.به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه و جومعه ٢٧ و ٢٨ مانگی خاكه‌لێوه، ١٦ زیندانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخهدر” له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و بیرجه‌ند ئێعدام كران. هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ٥ زیندانیش به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخهدر و ته‌جاوز به عۆنف” له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كران.