شه‌پۆلی نوێی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

42
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی بی ئاكام مانه‌وه‌ی دانیشتنی ئاشتی یه‌مه‌ن له‌م مانگه‌دا له‌ شاری “ژنێڤ”، شه‌پۆلی نوێی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌ستیپێكردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێرشی رابردووی حه‌وسیه‌كان بۆسه‌ر یه‌كێك له‌ پاڵاوگا نه‌وتییه‌كان له‌ “عه‌ده‌ن” و چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵچوونه‌ خیابانییه‌كان له‌ نێوان گروپی حه‌وسی و لایه‌نگرانی “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری هاڵاتووی ئه‌م وڵاته‌، كوژرانی ٢١ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. لانیكه‌م ١٤ كه‌س له‌ جه‌ریانی هێرشی حه‌وسییه‌كان بۆسه‌ر پاڵاوگایه‌كی نه‌وتیی له‌ عه‌ده‌ن گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ شاری “ته‌عه‌ز”یش لانیكه‌م ٧ كه‌س له‌ شیعه‌ حه‌وسییه‌كان كوژران و ١٦ كه‌سیشیان بریندار بوون. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا، هه‌واڵنێریی فه‌رانسه‌ رایگه‌یاند، حه‌وسییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی قه‌ته‌ری كه‌ هه‌ڵگری مه‌وادی غه‌زایی و یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ بوو و ناچاریان كرد بگه‌ڕێته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →